کوردستانی
داواکارییەکی تەندروستی هەڵەبجە رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد لە رۆژی 2025/1/8، بە نووسراوی فەرمی داوای ئامێرێکی شکاندنی بەردی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کردووە بۆ پارێزگاکەیان بەڵام داواکەیان رەتکراوەتەوە.
د.ئازاد مستەفا قادر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەت و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داواکارییەکەیان بۆ کڕینی ئامێرێکی شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رەتکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن بە یەک چاو سەیری هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت لە کاتێکدا داواکارییەکەی ئەوان بۆ دابینکردنی ئامێرەکە بڕی ملیارێک و دووسەد ملیۆن دیناری پێویست بووە، بەڵام لە بەرانبەردا هەمان ئامێر بۆ شاری سۆران دابینکراوە بە بڕی ملیارێک و شەسەد ملیۆن دینار، ئەمەش جیاوازییەکەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەکات ئاو زۆر بخۆنەوە رۆژانە، بۆ ئەوەی دووربن لە بەردی گورچیلە چونكە بەردەكە دروست بوو ئامێری شكاندنی بەردەكەیان نییە ئەبێت بچنە سلێمانی".
ب ح

بیروڕا