عیراقی
ئەندامێكی پەرلەمان: هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەستی بەغدا نەکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەغدا بە ناردنی مووچەیەک ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێ كردووە.
رائید مالیكی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا حكومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتەی كە رێككەوتنی لەسەر كراوە رادەستی بەغدادی نەكردووە و خۆی لە رێککەوتنەکە دەدزێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم مانگانە بڕی 800 ملێون دۆلار لە عیراق وەردەگرێت لە بەرانبەردا تەنها 100 بۆ 125 ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوامی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە پەیوەستە بە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بە حکومەتی فیدراڵ".
ب ح

بیروڕا