کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێرشە درۆنییەكان مەترسییەكی گەورەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی ئهدميراڵ ئێدوارد ئاڵگرن، راوێژكارى باڵاى بەرگری بهريتانيا بۆ رۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا.
سەرۆکی یەکێتی و شاندی باڵای بەریتانیا، پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەگەڵ هاوپەیمانان تاوتوێ کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "مەترسییەکانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە و پێویستیان بە ستراتیج و پلانی نوێ هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەترسییەکی گەورەیە کە دەبێت رێگریی لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکەیان تێکبدات".
ئەوەشی خستەڕوو "سەقامگیریی سوریا و پاراستنی مافی هەموولایەک بە تایبەت کورد بۆ یەکێتی گرنگە".
ب ح

بیروڕا