کوردستانی

شانەیەکی داعش لە کەمپی هۆل هەڵوەشێندرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شانەیەکی داعش لە کەمپی هۆل هەڵوەشێندرایەوە
مەودا میدیا-

یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لەناو کەمپی هۆل ئەنجامدا

هەسەدە رایگەیاند "لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەرپرس بوون لە چالاکییە ئەمنییەکانی گرووپەکە لەناو کەمپەکەدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو دوو کەسە بەشێک بوون لە پێکهاتەی سەرکردایەتی داعش کە بەشدارییان لە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر عیراق و سوریا کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەم ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی داعش و رێگریکردن لە هەر جۆرە سەرهەڵدانەوەیەکی تیرۆریستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan