کوردستانی
بڕیاری بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، هەرێم ناگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا فەرمانبەرانی گرێبەست بکكرێنە هەمیشەیی و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرایکرد هەرچەندە قورسە پەرلەمانی عیراق فریای پەسەندکردنی یاساکە بکەون ، چونکە کات ئەوەندە نەماوە، بەڵام ئەگەر چووە پەرلەمان، ئەوا زۆر گرفت لە یاسای ساڵانی رابردوودا هەیە ئەبێت چارەسەر بکرێت و زۆر ماف هەیە تایبەت بە هەرێمی کوردستان ئەبێت بەدەستبهێنرێت و کاری لەسەر بکرێت.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەرکی نوێنەرانی کوردە لە پەرلەمان بە هەموو فراکسیۆنەکان و وەزیرەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان بە جددی وەربگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە حکومەتی هەرێم بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان و بەشی هەرێم لە دامەزراندن، راستکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو لە پلە بەرزکردنەوە و دەسخستنی بودجەی پەرەپێدان، وەبەرھێنان، بەشە قەرزی نێودەوڵەتیی و پشکی لە سندوقەکانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و ناوچە زیانلێکەوتوەکان و قەرەبووی جینۆساید و هەڵەبجە کە بە یاسا چەسپاوە بیکاتە خەمی خۆیی و تەنها بیری لای مووچە نەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هەموو ناکۆکییەکان وەلابخرێن و وەک یەک تیم کاری لەسەر بکرێت و ئامادەکاریی لەئێستاوە گرنگە بکرێت بە نوسراو لە پەرلەمانی عیراق".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/7/30، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە كەرت و فەرمانەگەكان كاردەكەن و گرێبەستن، لە هەمان شوێنی خۆیان بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی دەوڵەت.
ب ح

بیروڕا