کوردستانی
کۆچبەرێکی کورد لە یۆنان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆچبەرێکی کوردی دانیشتووی ئەسینای پایتەختی یۆنان کە خەڵکی سلێمانییە چەند ساڵێکە بەهۆی تێکچوونی بارەی دەروونی لە شەقامەکان دەمێنێتەوە، ئەمڕۆ لەسەر شەقامێکی ئەسینا گیانی لەدەستدا.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران لە وڵاتی یۆنان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆچبەرەکە ناوی یادگار فەتاح-ەو لە دایکبووی 1986و لای کوردانی یۆنان بە پەپوولەکەی ئەسینا ناسراو بوو، خەڵکی شاری سلێمانییە و لە کۆتایی ساڵانی نەودەکان بە خێزانی روویان لە ئەڵمانیا کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەفتەی پێشوو راپۆرتێکی لەسەر کردووەو کەسوکارەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە گورچیلەکانی ژەهراوی بوون، گیانی لە مەترسیدایە، بەڵام کەس ئامادە نەبوو هاوکاریی بکات، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ی بەیانی لەسەر شەقامێکی ئەسینا گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی یۆنان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ناردنەوەی تەرمەکەی بۆ سلێمانی، بۆیە داوا لە کەسوکاری دەکەن هاوکارییان بکەن لە گەڕاندنەوەی تەرمەکەی".
باسی لەوەشکرد "لەئێستادا ژمارەیەک گەنج و هاوڵاتیی کورد بەهۆی تێکچووی باری دەروونی لەسەر شەقامەکان دەژین و لەگەڵ چەندین خێرخواز و گەنجی کورد هەوڵدەدەن بیانگەڕێننەوە ناو خێزان و کەسوکارییان و داوا لە هەموو رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و رەوەندی کوردی دەکەن هاوکارییان بکەن".
ب ح

بیروڕا