عیراقی
گەڕاندنەوەی عیراقییەکانی کەمپی هۆل بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەوڵەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ژن و منداڵانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ کاروانێکی نوێی ژن و مداڵانی داعش لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە بۆ عیراق، کە ژمارەیان 233 خێزانە و لە 812 کەس پێکهاتوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتى خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان بەردەوامە و لەمساڵدا 28 کاروان رەوانەی عیراق کراونەتەوە".
کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، یەکێکە لە مەترسیدارترین کەمپەکانى جیهان کە نزیکەى 13 هەزار کەس لە خێزانی چەکدارانی داعش بە رەگەز عیراقی و 15 هەزار سوری و شەش هەزارو 385 کەس لە کامپەکەدا دەژین.
ب ح

بیروڕا