عیراقی
سەردانی شاندە ئەمنییەکەی عیراق دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنیی عیراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر بکەن و پاشان راپۆرتێک لەسەر هێرشەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئامادە بکەن، بەڵام هاتنی شاندەکە بۆ رۆژی شەممە دواخرا.
لیوا/ عەبدوخالق تەلعەت، نوێنەری هەرێم لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند "شاندەکە لە چەند ئەفسەرێکی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی تاوانەکان و تایبەتمەند بە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان پێکهاتوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شاندە ئەمنییەکە هەموو دەسەڵاتێکیان پێدراوە، لەگەڵ ئەفسەرە باڵاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە هاوبەشی لێکۆڵینەوە دەکەن و سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەکەن کراونەتە ئامانج و درۆنیان تێدا کەوتووەتەخوارەوە، هەروەها پارچە و پاشماوەی درۆنەکانیش دەپشکنن".
ب ح

بیروڕا