کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پابەندبن بە رێککەوتنەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پابەندبن بە رێککەوتنەکان
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە د.محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گرنگیی گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، هاوکات پابەندبوون بە رێککەوتنەکانی بە پێویست زانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و د.محەمەد حەسان جەختیان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ وەستاندنی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و د.محەمەد حەسان جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عیراق کردەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan