کوردستانی
پڕۆژەی رووناکی گەیشتە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتیی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد کە تاوەکو ئەمڕۆ کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتیی کە دەکاتە نزیکەی 40%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند "دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوایین ئاماری هاوڵاتیی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی رووناکی بەمشێوەیەیە": هەولێر (یەک ملیۆن و 458 هەزار هاوڵاتیی کە دەکاتە 380 هەزار هاوبەش بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردووە، لە پارێزگای سلێمانی (976 هەزار و 500 هاوڵاتیی کە دەکاتە 257 هەزار هاوبەش بەشدارن لە پڕۆژەی رووناکی و لە پارێزگای دهۆکیش 288 هەزار کە دەکاتە 279 هەزار هاوبەش)".
کۆی گشتیی:
• هاوڵاتیی: 2,722,500
• هاوبەش: 716،000
ئەوەشی خستەڕوو "زیاتر لە دوو هەزار و 517 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7 هەزار مۆلیدە بکوژێنێتەوە".
کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی رووناکی:
1- هەولێر
• ژمارەی مۆلیدە: 1,734
• هاوتای ئۆتۆمبیل (لەڕووی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەوە): 300,000
2-سلێمانی
• ژمارەی مۆلیدە: 518
• هاوتای ئۆتۆمبیل: 90,000
3-دهۆک
• ژمارەی مۆلیدە: 265
• هاوتای ئۆتۆمبیل: 46,000
کۆی گشتیی:
• ژمارەی مۆلیدە: 2،517
• هاوتای ئۆتۆمبیل: 465،000
باسی لەوەشکردووە "هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسووڵەکانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون، لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان".
وتیشی "تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێدەگات".
ب ح

بیروڕا