کوردستانی

سوپای تورکیا رێگای چەند گوندێکی داخستووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای تورکیا رێگای چەند گوندێکی داخستووە
مەودا میدیا-

سوپای تورکیا لە بەیانی ئەمڕۆوە رێگای سەرەکی چەند گوندێکی لە سنووری ناحیەی باتیفای سەربە پارێزگای دهۆک داخستووە و رێگەی بە دانیشتووان و جووتیاران نەداوە بچنە سەر زەوی یو باخەکانیان.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەرەبەیانەوە هێزەکانی تورکیا لەسەر رێگای گوندەکانی (شیدنێ، کەشانێ، شیلانێ، ئەڤلەهو، پیربلا، باندۆرێ، بانکێ) خاڵی پشکنین و سەربازییان داناوە و بە تەواوی رێگاکانیان داخستووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتی ئەمساڵ داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت، لەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان رۆژی دووشەممە 2025/5/12، پەکەکە دەرئەنجامی کۆتا کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و رایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن، تاوەکو ئێستا هیچ چالاکییەکی چەکدارییان دژبە هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام نەداوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan