گێتی

یائیر ناتانیاهۆ: کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یائیر ناتانیاهۆ: کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە
مەودا میدیا-

کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە هەژمارەکانی خۆی لە ئینیستیگرام و ئێکس رەخنە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت سەبارەت بە داننان بە دەوڵەی فەڵەستین و پشتگوێخستنی مافەکانی گەلی کورد.

یائیر ناتانیاهۆ رایگەیاند "کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا، کە ژمارەیان نزیکەی 45 ملیۆن کەسە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "کوردەکان هاوپەیمانی رۆژئاوان و خاکەکەیان لەلایەن تورکیا، ئێران، عیراق و سوریاوە دابەش و داگیرکراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆچی فەرەنسا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، بەریتانیا، نەرویج، پورتوگال، کەنەدا، ئەڵمانیا، ماڵتا و سلۆڤینیا دان بە کوردستاندا نانێن"؟

ب ح
Qaiwan
Qaiwan