کوردستانی
بەهۆی تەزووی كارەباوە كەسێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە قەزای كەلار هاوڵاتییەك لە كاتی هەوڵدان بۆ بەستنی سپلیت بۆ ماڵێك تەزووی كارەبا لێیدا و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند"لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار گەنجێك بە ناوی ئیسحاق عەبدوڵڵا مەحمود، لەدایكبووی ساڵی 1991 بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە".
وتیشی"گەنجەكە پیشەی پێشمەرگەیە و خۆی دانیشتوی قەزای كەلارە، بەڵام بەوتەی كەسوكارەكەی، وەستای سپلیتە و لەگەڵ برایەكی خۆیدا چووەتە ناحیەی رزگاری بۆ بەستنی سپلیت بۆماڵی هاوڵاتییەك، بەڵام لەو كاتەدا كارەبا گرتوویەتی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"تەرمی گەنجەكە براوەتەوە پزیشكی دادی كەلار و لە ئێستاشدا پۆلیس
دەستی بەلێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە".
ئ پ
بیروڕا


