کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاگادارییەكی بۆ ئەو خوێندكارانە بڵاوكردەوە كە ماونەتەوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی ۱۲ی ئامادەیی.
لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی پەروەردە لینكێكی داناوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە خوێندكاران لە رێگەی ئەو لینكەوە دەتوانن بەپێی پارێزگاكان و قوتابخانەكانی خۆیان شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بزانن.
وەزارەتەكە داواشی لە خوێندكاران كردووە كە رۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە رێكەوتی ۲۳/٨/۲۰۲٥ كاتژمێر (7:30)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی خوێندنگاكانی خۆیان بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم.
باسی لەوەش كردووە، لەكاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یان هەر زانیارییەكی دیكە تایبەت بە خوێندكار پێویستە بەزووترین كات بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی لێ ئاگاداربكەنەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی.
ئەمەش ئەو لینكەیە كە خوێندكاران دەتوانن لە رێگەیەوە شوێنی تاقیكردنەوەكانیان دیاری بكەن:
https://tinyurl.com/POL12-X2
بیروڕا



