کوردستانی
دەتوانن لە گەرمیان سكاڵا لەسەر عەجاج تۆمار بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك-گەرمیان ئاسانكاری بۆ كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال دەكات بۆئەوەی بتوانن سكاڵا لە دژی تۆمەتبارێكی پرۆسەی ئەنفال تۆمار بكەن.
لە راگەیەنراوێكدا دادگاكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"ئەو كەسانەی دەیانەوێت سكاڵا لە دژی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان تۆمار بكەن، پێویست ناكات سەردانی دادگاكانی بەغدا و باشووری عیراق بكەن، بەڵكو دەتوانن لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك-گەرمیان ئەو كارە بكەن".
هەروەها دەشڵێت"هەموو رێكارە یاساییەكان و كاری پێویست بۆ وەرگرتنی سكاڵاكان، لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی سنووری سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك-گەرمیان ئەنجام دەدرێت و كارئاسانی تەواو بۆ سكاڵاكارەكان دەكرێت".
لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە دواتر كەسوكاری قوربانییەكان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی سەردانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە بكەن".
ئ پ
بیروڕا


