کوردستانی
سێ جار فێڵ لە خەڵک دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی ئێستا بەرهەرهەمدێت لە هەرێمی کوردستان و 120 میلیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگانە بە بەغدا دەبێتەهۆی مسۆگەرکردنی مووچە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێم رۆژانە بە ناوی خەڵکی کوردستانەوە 65 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە پاڵێوگەکانی کار و لاناز".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سێ جار فێڵ لە خەڵک دەکرێت بەشێوەیەک هەر بڕە نەوتێک یان گازێک بەرهەمدەهێنن بە نرخی بازرگانی لە ناوخۆ بەخەڵکی دەیفرۆشنەوە، لە کاتێکدا 65 هەزار بەرمیل نەوت بەناوی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ خەڵک دەدەنە پاڵێوگەکانی خۆیان".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانە 35 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن و کرێی پاڵێوگەکانی پێدەدەن و هیچ داهاتێکی فرۆشتنی نەوت بە تانکەر و پاڵێوگەکانیش ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی".
ب ح

بیروڕا