کوردستانی
بەڕێوەبەری بەنداوەکان لە هەرێم هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی کاریگەرییەکانی شکەساڵی و کەمبارانی ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار دابەزیوەو بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانیش لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رێژەی ئاو زۆر کەمبووەتەوە.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەنداوی دوکان 40٪ ئاوی تیاداماوە و بەنداوی دەربەندیخانیش 60٪ی ئاو تێدایە، کە بۆ یەکەمجارە ئاستی ئاو بەوشیوەیە دابەزێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ چڕکردووەتەوە و لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدان و کارکردنیش لە چەند بەنداوێکی تر دەستیپێکردووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەگەری پابەندنەبوونی تورکیا بە رێککەوتنی ئاو، فشارێکی زۆر لەسەر عیراق دروست دەکات و جگە لە دروسبوونی قەیرانی ئاو ، کۆچی ناوخۆیی و رووبەری زیاتری بە بیابان بوون روودەدات".
ب ح

بیروڕا