کوردستانی
تۆمەتبارێک خۆی رادەستی پۆلیس کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە لەسەر دۆسێیەی كوشتنی خوشكەكەی، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عبدالقادری چوێسە لە شاری سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەبڕیاری دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرئەنجام تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار ( ت ، س ،أ ) بەبڕیاری دادوەر و بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا