کوردستانی

وادەی خۆتۆمارکردن درێژدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی خۆتۆمارکردن درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی پسووڵەی خۆراك ئاشكرایکرد بەڵێندراوە وادەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسووڵەی خــۆراک بەشێوەیەی ئەلیکترۆنــی تاوەکو2025/8/31، درێژ بكرێتەوە.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند "سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسووڵەی خــۆراک بــە شێوەی ئەلیکترۆنــی تاوەكو 2025/8/31، درێژدەکرێتەوە لەئێستادا چاوەڕوانی درچوونی بڕیارن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئەم وادەیە خۆتۆماركردن هەر دەمێنێت، بەڵام ئەوكات لە بەرانبەر نێکردنەوەی زانیارییەکان و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڕە پارەیەكیان لێ وەردەگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی خۆتۆمارکردن، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی، کە تاوەكو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی، یان گەشت کردن و نەگەڕانەوەیان لەدەرەوەی وڵات، یان نەخوێندنەوەی وێنەی دەموچاو، یان نەبوونی کۆد و ژمارەی نهێنێ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan