کوردستانی

باقرخان: میدیاکانی دەسەڵات زمانی خۆیان نەگۆڕیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باقرخان: میدیاکانی دەسەڵات زمانی خۆیان نەگۆڕیوە
مەودا میدیا- 

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی ئاشتی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆبووەوەو ئاشکرایکرد  هێشتاش چەند کەس و لایەنێک هەن خوازیاری شەڕن و نایانەوێت ئاشتی پێشبکەوێت.

تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی رایگەیاند "تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەش و توێژە جیاوازەکانی گەلدا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێشتا راگەیاندنەکانی دەسەڵات زمانێکی گونجاو بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەکارناهێنن، بەڵام هەوڵدەدەن، لەگەڵ کۆمەڵگە و گەل و کرێکاراندا پرۆسەکە سەربخەن".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆمیسیۆنەکە لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدایە، دەبێت ئەرکی ئەم کۆمیسیۆنە ساڕێژکردنی برینەکان بێت، هەروەها دەبێت دیدگایەکی هاوبەش بۆ ئایندە دروست بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan