کوردستانی

خەڵەف غەفور: موجاهیدینی خەڵق کەواسووری بەر سوپاکەی سەدام بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەڵەف غەفور: موجاهیدینی خەڵق کەواسووری بەر سوپاکەی سەدام بوون
مەودا میدیا-

چاودێرێکی سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە کە مەسعود رەجەوی بە رۆژ و مریەم رەجەویی ژنیشی بە شەو، هەریەکەیان بەنۆرەی خۆی سکرتێری موجاهیدینی خەڵقی ئێرانی بوون، بۆ ئەوەی دڵسۆزیی خۆیان بۆ سەدام و بەعس بسەلمێنن، چەند توانییان خوێنی کوردیان رشت و ویستیان راپەڕینی باشوور شکست بهێنێت.

خەڵەف غەفور، نووسەر و چاودێری سیاسی رایگەیاند "لە سەروەختی راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991، موجاهیدینی خەڵق بوونە داردەست و کەوا سووری بەر سوپاکەی سەدام و لە سنوورەکانی دووز خوورماتوو، جەلەولا و کەلار دڕندانە هێرشیان کردە سەر کورد و چەندین پێشمەرگەیان بریندار و شەهیدکرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا مریەمی خوێنڕێژ داوای ماف بۆ کوردانی رۆژهەڵاتی سەربەرز و شکۆدار لە ئێران دەکات، جا گۆڕانکاریی وا لە هەڵوێستیان بەدڵنیاییەوە تەکتیکییە و گەر رۆژێک ببنە دەسەڵاتداری ئێران، هەروەکو راپەڕینی باشوور، لەوەیش خراپتر دژی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەوەستنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan