عیراقی

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر هەمان بڕگەکانی دوێنێ بەردەوام دەبێت کە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە هەڵگیرا.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند " بەپێی مادەی یەک بڕگەی (ز)ی پڕۆژەی هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانیە سیاسیەکانی عیراق، هەموو رزگاربووان کە لە بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیاوی و لە پڕۆسەی ئەنفالدا رزگاریان بووە و بەهۆی هەڕەشە و تۆقاندنەوە ناچاربوون عیراق بەجێبهێڵن و رووبکەنە ئێران هەموو ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی دەیانگرێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارە ئەمڕۆ بەهەمان بەرنامەی کارەوە دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و یەکەم بڕگەشی دەنگدانە بە هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانیە سیاسیەکانی عیراقە و جێى دەستخۆشییە ئەندامانى لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ئەم خاڵەیان جێگیر کردووە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan