کوردستانی
هەسەدە: دیمەشق هەوڵی شێواندنی راستییەكان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری سوریای رەتکردەوە سەبارەت هێرشی شەڕڤانان بۆ سەر پێگەی چەکدارانی گرووپە نا رێکخراوەکانی سەربە دیمەشق.
هەسەدە رایگەیاند " گرووپە چەکدارە نا رێکخراوەكان کە لە چوارچێوەی ریزەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریادا کاردەکەن، بەردەوامن لە دوژمنكارییەکانیان لە شوێنەكانی بەرککەوتن لە ناوچەی دێرحافر، کە ئێوارەی دوێنێ بەبێ پاسا و زیاتر لە دە گوللە تۆپیان ئاڕاستەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانیان كردووەو لە بەرانبەردا شەڕڤانان مافی تەواوی خۆیان لە بەرگریکردن و وەڵامدانەوەی سەرچاوەی هێرشەكان بەکارهێناوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بۆ شێواندنی راستییەکان و چەواشەکردنی رای گشتیی خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناکات، لەكاتێكدا هێزەکانیان لە بەرانبەر پەلامار و ئیستفزازە دووبارەکانی ئەو گرووپانە ئەوپەڕی دانبەخۆگرتنیان نیشانداوە، بەتایبەت كە ئەم گرووپانە لە ماوەی رابردوودا بەردەوام بوون لە هەڵکەندنی خەندەق و گواستنەوەی چەکدارەکان، بەمەش نیازی خۆیان بۆ هەڵكشاندنی دۆخەكە سەلەماندووە".
ئەوەشی خستەڕوو "جەخت لەسەر پێویستی رێزگرتن لە هێوربوونەوەی دۆخەكە دەکەنەوە و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی سوریا دەکەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و، کۆنترۆڵی ئەو گرووپە نا رێکخراوانە بكەن کە لە ژێر کۆنترۆڵیاندا کار دەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "هێزەکانی سوریای دیموكرات بە هۆکارێکی نادیار هێرشی موشەکیان ئەنجامداوە، كە ماڵی هاوڵاتیانی لەسنووری منبج کردووەتە ئامانج، کە بووەتەهۆی برینداربوونی 4 ئەندامی هێزەکانیان".
ب ح

بیروڕا