کوردستانی
وەزیری کارەبا: وڵاتانی دراوسێ و جیهانمان سەرسام کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کارێکی وا ئاسان نەبوو لە کاتێکدا زۆر لایەنی سیاسی دژایەتیی بونیادنان و پەرەپێدانی ژێرخانی وزە و سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند "پڕۆژەی رووناکی لە سەرەتای دەستپێکردنی، ھانی ھاوڵاتییان دەدرا کرێی کارەبا نەدەن، لە کاتێکدا کرێی کارەباکانیان زۆر کەمبووەتەوە بەراورد بە پێشوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ ھاوڵاتییان، ئەو وەرچەرخانەیە کە ھاوڵاتییانی عیراق و وڵاتانی دراوسێ و جیھانی پێی سەرسام بوون".
ب ح

بیروڕا