کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی ئێزدییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال ئاشکرایکرد بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆیان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دووپات دەکەنەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەم تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا، لاپەڕەیەکی رەشی مێژووی مرۆڤایەتییە و هەرگیز لە یادیان ناچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بەو ئازیزانەیان شادببنەوە کە لە کاتی روودانی کارەساتەکەوە تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی داواکاریی ئێزدییەکان کە گرنگترینیان قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان و زیانلێکەوتووانە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، هەروەها کارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال".
ب ح

بیروڕا