کوردستانی
وەزیری ناوخۆی هەرێم: بڕینی مووچە کارەساتێکی گەورەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد پرسی مووچە بووەتە چیرۆکێکی دوور و درێژ، لەگەڵ ئەوەی مووچە مافێکی سەرەتایی خەڵکی کوردستانە و پێویستە بەغدا مووچەی خەڵک بنێردرێت و چیتر بیانوو بە هەرێمی کوردستان نەگیرێت.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان هیچی کەمتر نییە لەو کارەساتانەی پێشتر بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، ئەو رێککەوتنەی کراوە لە دەرەوەی یاسا و دەستوورە، بەڵام بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان خەرج بکرێت، مەسرور بارزانی رێککەوتنەکەی پەسەند کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەبارەی هێرشە درۆنییەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا لیژنەیەکی تەکنیکی پێکهێنراوە بۆ ئەوەی یەکلای بکاتەوە ئەو درۆنانە سەربە کامە گرووپی چەکداری عیراقن".
ب ح

بیروڕا