کوردستانی
مانگى داهاتوو دهمیرتاش ئازادهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پارێزەرو چاودێرێکی سیاسی لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی ئاماژەی بهوهداوه هەلومەرجی ئێستای پرۆسەی ئاشتیی لەگەڵ پێشووتر جیاوازە، چونکە ئەمجارە دەسەڵاتدارانی تورکیا پشتگیریی پرۆسەکە دەکەن، دەشڵێت، دەمیرتاش لەمانگی داهاتودا ئازاد دەکرێت.
مەسعود ئۆزەر، پارێزەرو چاودێری سیاسیی لە ئەنكەرە دهڵێت "کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتیی لەتورکیا ئامادەکاریی بۆ گۆڕین و هەموارکردنەوەی ئەو یاساو دەستوورە دەکات کە بەهۆی پرۆسەی ئاشتییەوە دەبێت بگۆڕدرێن، هاوکات ئەو کۆمسیۆنە پێشنیازەکە پێشکەشی پەرلەمان دەکات و دەبێت 301 پەرلەمانتار دەنگ لەسەر پێشنیازەکە بدەن تاوەکوو پەسەند دەکرێت".
وتیشى "بۆ پرسی کورد لەتورکیا، کارەکانی ئەو کۆمسیۆنە بریتن لە چۆنیەتی بەشداریکردنی پەکەکە لەپرۆسەی سیاسی تورکیا، داهاتوی زمانی کوردی لەناوەندەکانی خوێندنو دانپێدانان بەنەتەوەی کورد وەکوو بەشێک لەدەوڵەتی تورکیا".
ههروهها "دەبێت سەرەتا داخوازییەکانی کورد لەڕووی یاسایی و دەستوورییهوه جێبەجێبکرێن، دوای ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەرکەتووبوو، دەبێت بڕیارێک بۆ لێخۆشبونێکی گشتیی دەربچێت، بۆ ئازادبونى دهمیرتاش-یش لهسهرهتادا، پێموایە، بەو هەلومەرجەی ئێستا هەیە، مانگی داهاتوو ئازاد دەکرێت".
ع
بیروڕا



