کوردستانی
گهلاوێژ ههڵدێت و فێنکی دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ههموو ساڵێك له مانگى ئاب، ئهستێرهى گهلاوێژ ههڵدێت، لهگهڵ ههڵهاتنى ئهو ئهستێرهیه، به شهودا ههوا گۆڕانكاریی بهسهردا دێت و فێنك دهبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری كەشناسی به مهودا میدیاى راگهیاند "ئەستێرەی گەلاوێژ (Sirius) یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی ئاسمان، كە لە كلتوری كوردیدا نیشانەی گۆڕانی كەشوهەواو وەرزەكانەو لە هەشت رۆژی كۆتاییەكانی مانگی هەشت دەردەكەوێت".
نیشانەکانی ئەستێرەی گەلاوێژ ئەمەیە، بە تیشكێكی درەوشاوەی جوانی وەك كریستاڵ دەبینرێت، پێشینان وایان داناوە لەكاتی دوای بانگی بەیانی نیشانهیەكە بۆ هاتنی شەوانە فێنكی و ساردی ئەم دیاریكردنە، ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت لە هەندێك ناوچەی تر فێنكی درەنگ دێت وەك ناوچەكانی گەرمیان، لە هەندێكی ناوچەی تر فێنكی زوو دێت وەك ناوچە شاخاویەكان و كوێستانەكان.
وتیشى "ئەستێرەی گەلاوێژ لەڕۆژی 5ى ئاب، هەنگاو دەنێت بۆ 22ى ئاب، ئەم چەند رۆژە لەنێو فەجری بەیانی لەڕووناكی بەرەوتاریكی دەچێت، هاوكات دواتر لە 23ى ئاب، ئەستێرەی گەلاوێژ دەچێتە نێو تاریكی شەوی پێش بەیانی دەبینرێت، هەست بەفێنكی و ساردی دەكرێت كە پێیدەڵێن گەلاوێژ كەوتووە شەو فێنكە و ساردە و سوڕی ئەم ئەستێرەیەی گەلاوێژە شەش مانگ دەمێنێتەوە".
ع
بیروڕا



