کوردستانی
"تا کۆتایی ساڵ یەک مووچەی تر دابەشدەکرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ یەک مووچەی تر دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "لە ئێستادا دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان زۆر بێباك و بێمنەتە و نایەوێت داهاتی ناوخۆ و نەوت رادەستی بەغداد بكات"٠
وتیشی "ئەوەی لەبەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە مانگی 11 مووچەیەكی دیكە دابەش بكات و مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ پاشكەوت بكات".
ئەوەشی خستەڕوو "دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بەلایانەوە گرنگ نیە نەدانی مووچە كاریگەریی و دەرئەنجامەكانی چی دەبێت لەسەر كۆمەڵگا، بۆیە ئەوەی گرنگە مووچەخۆران ئەنجامی بدەن بایكۆتكردنی دەوام و فشار دروستكردنە بۆ ئەوەی مافی توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگاش وەربگرن".
ع
بیروڕا



