کوردستانی
لێدوانى به‌رپرسانى هه‌رێم كێشه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسه حزبى و حكومییه‌كان، لێدوانى توند و جیاواز له‌باره‌ى به‌غدا ده‌ده‌ن و چاودێرێكیش ده‌ڵێت، ئه‌وه كێشه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌كاته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به توندیی هێرشیكرده سه‌ر به‌غداو له‌باره‌ى مووچه و رێككه‌وتن قسه‌ى كرد، ئه‌مه كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كان دروستده‌كات.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌فته‌ى رابردوو له چاوپێكه‌وتنێكدا به‌هه‌مان شێوه باسى له كێشه‌كان كرد و به‌غداى تاوانبار كرد.
ره‌زا سابیر، چاودێرى سیاسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و لێدوانانه گرفت دروستده‌كه‌نه‌وه، باجه‌كه‌شى فه‌رمانبه‌ران ده‌یدات و ئه‌وان ده‌بنه قوربانیی ئه‌و دۆخه".
وتیشى "رێككه‌وتنێك كراوه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى كه 120 ملیاره، له‌گه‌ڵ بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو كه دیاریكراوه بداته به‌غدا، به‌غداش له‌كاتى خۆى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات، له‌وه‌زیاتر هه‌رچى بوترێت له‌به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى هه‌رێم نییه و بۆ تێكدانى ئه‌و دۆخه‌یه".
ع
بیروڕا



