عیراقی
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان چۆن سزاى په‌رله‌مانتاران ده‌دات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسا له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، به‌پێى په‌یڕه‌وى په‌رله‌مان، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌بێ هۆكار ئاماده نه‌بێت بۆ یه‌ك دانیشتن یه‌ك ملیۆن دینار سزاده‌درێت.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسا له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن، به‌پێى یاسا و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان سزا ده‌درێن".
وتیشى "ئەگەر به‌بێ هۆكار یان مۆڵەت نەبێت و هۆکارێک نەبێت بۆ نمونە وەک هەڵوێستی فراکسۆن و لایەنێک بۆ بەشدارینەکردن لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی پەیڕەوی ناخۆ پارەی لێدەبڕدرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێشتر بڕى سزاكه 500 هه‌زار دیناربوو، ئێستا كراوه به یه‌ك ملیۆن دینار، جێبه‌جێكردن یان نه‌كردنى لاى به‌شى كارگێڕى و ئیداره‌یه".
ع
بیروڕا



