کوردستانی
زیاره‌تكارانى ئه‌ربه‌عین به خۆڕایی ده‌گوازرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگری ئاسایش و کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاری سنه‌ى رایگەیاند: گواستنەوەی بێ بەرانبەر لە سنووری باشماخەوە بۆ سلێمانی بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین دابین دەکرێت.
عەلی ئەکبەر وەرمەقانی، جێگری ئاسایش و کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاری سنه‌ى رایگەیاند "هەموو رێکخستنێکی پێویست بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخ و میحوەرەکانی گواستنەوەی ئەو پارێزگایە کراوە و لەڕۆژی دووشەممەوە گواستنەوەی بێبەرانبەر لە سنوورەوە بۆ سلێمانی دادەنرێت".
وتیشى "لە سلێمانی جێگا و شوێنی حەوانەوە و پشوودان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی هەیە".
به‌هۆى ئه‌ربه‌عینه‌وه به سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار له ئێرانه‌وه رووده‌كه‌نه عیراق.
ع
بیروڕا



