کوردستانی

شوێنى تۆماركردنى سكاڵا له‌ عه‌جاج دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنى تۆماركردنى سكاڵا له‌ عه‌جاج دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

نوسینگه‌ى خانمى یه‌كه‌مى عیراق شوێنى تۆماركردنى سكاڵاى له‌ عه‌جاج، تاوانباره‌كه‌ى زیندانى نوگره‌ سه‌لمان دیاریكرد كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌ستگیركردنى راگه‌یه‌ندرا.

ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی خانمی یەکەمی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی تۆمەتبار (عجاج ئەحمەد حردان)

‏‎دوابەدوای هەوڵەکانی خانمی یەکەمی عێراق بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی گرتوخانەی نوگرە سەلمان (عجاج ئەحمەد حردان) کە رۆڵێکی زۆر دڕندانەو بکوژانەی هەبووە لەگەڵ ئەنفالكراوەكانى گرتووخانەکە و کەس و کارەکانیاندا، و پاش دادگاییكردن و سزادانى (عەلی حەسەن مەجید) و پێنج گەوره بەرپرسى دیكەى تاوانى ئەنفال لەلایەن دادگاى باڵای تاوانەكانی عێراق له ساڵى ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧، دۆسیەیەکی سەربەخۆ بۆ چەندین تۆمەتباری تاوانى ئەنفال كرایەوە كه(عجاج) یەكێك بوو لەو داواكراوانە.

‏‎لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا پێویستە سکاڵا و ووتەی هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی کارەکانی ئەم تۆمەتبارەن تۆمار بکرێت. وەک ئەرکێکی نیشتمانی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی  بارگرانی سەر شانی سکاڵاکارانی دۆسیەی ناوبراو لەڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە کاری کۆکردنەوەی بەڵگەکان و وەرگرتنی ووتەی شاهیدەکان بە ئەنجام دەگەیەنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ دادگا و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

‏‎ داواکارین هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی کارەکانی ئەم تۆمەتبارەن سەردانی ئەو ناونیشانانەی لای خوارەوە بکەن لەو کاتانەی دیاری کراوە و بەڵگەنامەی یاسایی پێویست لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

‏‎ناونیشانەکان:
‏‎-سلێمانی (مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە)
‏‎-کەلار (بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی گەرمیان)
‏-‎چەمچەماڵ (مۆنۆمێنتی ئەنفال)

‏‎ لەڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٤
تا ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٩ 

‏‎ لە کاتژمێر  ٩ ی سەرلەبەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ
‏‎نوسینگەی خانمی یەکەمی عێراق

ع
Qaiwan
Qaiwan