کوردستانی

غەریب ئەحمەد: پارتی بەرپرسە لە شکستی رێککەوتنەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


غەریب ئەحمەد: پارتی بەرپرسە لە شکستی رێککەوتنەکان
مەودا میدیا-

دوای راگرتنی گفتوگۆی لیژنەکانی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە مووچە و رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ، ئەندامێکی پەرلەمان شکستی رێککەوتنەکان دەخاتە ئەستۆی پارتی.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "تاوەکو ئێستا دۆسێی نەوت لای پارتییە و درزکەوتنەناو رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئەستۆی ئەوانە، چونکە واژۆیان کردووە مانگانە 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ و نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رادەست نەکردنی نەوت بە بەغدا بە مانای ئەوە دێت کە خواستێک هەیە بۆ ئەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە بێ بازاڕی و بێ مووچەیی بمێنێتەوە کە ئەمەش خەڵک لێی زەرەرمەند دەبن".

ئەوەشی خستەڕوو "بافڵ جەلال تاڵەبانی دۆخی چەقبەستووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدای توانەوەو لەئێستادا رێککەوتنێکی باش کراوەو پابەندبوون بە رێککەوتنکە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan