کوردستانی
دانوستانه‌كانى هه‌سه‌ده و دیمه‌شق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئەندامی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ى پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنییه‌وه لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) قسه‌ى كردووه‌و رایگەیاند، ئەم مانگە دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە بە پاڵپشتیی ئیدارەی ئەمه‌ریکا بەڕێودەچن.
نووسینگەی ئەبراهام حەمادە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە "کۆنگرێسمان حەمادە لە پەیوەندییەکدا زانیاریی لەبارەی دۆخی سوریاوە لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وەرگرت کە هێزەکەی هاوپەیمانی ئەمه‌ریکایە لە شەڕی دژی داعش".
باس له‌وه‌شكراوه "کۆنگرێسمانەکە بە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی راگەیاندووە ئەم مانگە، دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە لە پاریس بە پاڵپشتیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دەستپێدەکەنەوە، بە ئامانجی دوورگرتنی سوریا لەڕێگە شکستخواردووەکەی رژێمی پێشوو کە بریتی‌بوو لە ترساندن و تۆڵەسەندنەوە و گرتنەبەری سیاسەتێک کە تێیدا مافەکان و ئازادی هەمووان پارێزراو بێت".
ع
بیروڕا


