کوردستانی
ئیلهام ئه‌حمه‌د: حوكمى ناوه‌ندیی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ حوكمى ناوه‌ندی.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌سه‌ده رایگه‌یاند "نابێت شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی به‌عس دووباره ببێته‌وه یان حوكمی ناوه‌ندیی بگه‌ڕێته‌وه، چونكه سوریای نوێ، پێویستیی به كۆتاهێنان به په‌راوێزخستن و لاته‌ریككردنه و هه‌روه‌ها ده‌بێت شوناسی هه‌موو پێكهاته‌كان بناسرێت".
وتیشى "مه‌به‌ست له سه‌پاندنی حوكمی لامه‌ركه‌زی بریتییه له بره‌ودان به هه‌مه‌چه‌شنیی كولتووری و به‌شداریی ژنان و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه نابین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دواخستنی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه، مه‌ترسیی خزانی سوریا بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی زیاتر ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به‌په‌له هه‌نگاوی سیاسیی شیاو بنرێت".
ع
بیروڕا


