کوردستانی
له هه‌ڵه‌بجه‌ش دوو كه‌س خنكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌كاتى مه‌له‌كردن له گوندێكى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو كه‌س خنكان.
كامیل حه‌مید، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوو کەس لە کاتی مەلەکردن لە پۆندی پریس خنکاون و تیمه‌كان خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ن".
وتیشى "ئه‌و دوو كه‌سه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆ مه‌له‌كردن چوونه‌ته ئه‌و پۆنده، بە ناوەکانی محه‌مه‌د عومه‌ر و رابەر حه‌مەڕه‌شید، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چوار كه‌س له‌كاتى مه‌له‌كردن له رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنكان.
ع
بیروڕا


