کوردستانی

ئه‌و كه‌سه‌ى سحر و جادوى ده‌كرد ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و كه‌سه‌ى سحر و جادوى ده‌كرد ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێكی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی په‌یوەندیكردنی ده‌ستگیركرد كە هەڕەشەی لە 50 ژن و پیاو كردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگاكه‌ هاتووه‌ "لەسەر سكاڵای هاوڵاتییان دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەسەر چەند ئەكاونتێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی سحر و جادووكردن پارەی لەچەندان هاوڵاتیی وەرگرتووە و دواتریش هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنەكان كردبوو".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی راپەڕین، توانیان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكەن و لەچالاكییەكەدا تۆمەتبارێك بگرن كە ماوەی دوو ساڵە بەناوی سحر و جادوو، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارە هەڕەشەی لەچەندان ئافرەت و پیاو كردووە".

"تۆمەتبار تەمەنی 25 ساڵە، دوای گرتنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەسەر سەرجەم ئەكاونت و بەڵگە وێنە و ڤیدیۆكانی گیرا".

ع

Qaiwan
Qaiwan