کوردستانی
هاوپهیمانان هاوكاریی سهربازییان رهوانهى رۆژئاواى كوردستانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
کاروانێکی سەربازیی ئەمهریکی چو,نە ناو بنکەی قەسرەک لەلادێکانی باکوری حەسەکە کە لەهەرێمی کوردستانەوە رۆشتبوون، روانگهى مافى مرۆڤى سوریا لهو بارهوه زانیاریی بڵاودهكاتهوه.
روانگەى سوریی بۆ مافى مرۆڤ بڵاویکردەوە "کاروانە سەربازییەکە کە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانى هاوپەیمانانەوە پارێزگارى لێدەکرا، لەڕێگەى دەروازەى وەلیدى سنورییەوەو لەهەرێمى کوردستانەوە رەوانەى بنکەى قەسرک لەدەوروبەرى حەسەکە کراوە".
کاروانێکى هاوکارى سەربازیى ئەمهریکا لەهەرێمى کوردستانەوە رەوانەى کوردستانی سوریا کرا، لەچوارچێوەى فراوانکردنى زیاترى گەیاندنى هاوکاریی سەربازیدا، مانگى رابردووش بەگشتیى لەڕێگەى 244 بارهەڵگرو حەوت فڕۆکەوە هاوکاریی رەوانەکراوە.
بهگوێرهى ئامارەکانى روانگەى سوریی، بەگشتیى لەمانگى تەمووزدا، هاوپەیمانان لەڕێگەى 244 بارهەڵگرو حەوت فڕۆکەوە هاوکاریی سەربازیان گەیاندوەتە بنکەکانیان، هەروەها 11 ئۆپراسیۆنى دابەزینیان لەئاسمانەوە ئەنجامداوە.
ع
بیروڕا


