کوردستانی
پهرلهمانى توركیا یهكهم كۆبوونهوهى تایبهت به پرۆسهى ئاشتیی ئهنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی نوێی ئاشتیی ئهنجامدارا.
نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند "پەرلەمانی وڵاتەکەمان ناوەندی چارەکردنی کێشە و ناکۆکییەکانە، ئەو کۆمیسیۆنەی بە بەشداریی نوێنەری هەموو لایەنە سیاسییەکان دامەزرێنراوە، کار بۆ نوێکردنەوەی دەستوور ناکات، بەڵکو پەرە بە برایەتیی نێوان گەلانی وڵاتەکەمان دەدات و کار بۆ کۆتایهێیان بە تیرۆر دەکات".
وتیشى "هیچ بابەتێک نییە باسی لێوە نەکرێت، تا ئەو کاتەی ئێمە ئامادەبین گوێ لە یەکتری بگرین، بە مەرجێک هەموو بۆچوونێک ئیرادەی یەکڕیزی و برایەتیی لەخۆ بگرێت".
ههروهها وتى "لەگەڵ چەکدانانی تەواوەتی (پەکەکە)، پێشنیاز و ئامادەکردنی یاسایی نوێ کە ئاشتیی دەکاتە هەمیشەیی، لە ئەرکەکانی ئەم کۆمیسیۆنەیە، دوای چەکدانانی پەکەکە، قۆناغێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە و چەک دانان نیشانەی ئاشتیی و برایەتیی و هاوکاری هاوبەش بوو، لە خاڵی وەرچەرخانێکی مێژووییداین، کۆمیسیۆنەکە رێکارەکانی پرۆسەکە خێراتر دەکات و رێکیان دەخاتەوە".
ع
بیروڕا


