کوردستانی
بیناسوتاوەکەی سیروان...ئه‌مڕۆ ساڵیادى رۆژێكى تر‌ى نه‌هامه‌تی كورده
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
6ى 8ى 1986، ئه‌و رۆژه‌ى شه‌ڕى ئێران و عیراق بوو، ئێران به بۆردوومانى سنورى هه‌ڵه‌بجه و به دیاریكراویش ناحییه‌ى سیروان و بینایه‌كى نیشته‌جێبوون كه خه‌ڵكى له ترسى تۆپباران چووبوونه ناوى، به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س سوتان و گیانیان له ده‌ستدا.
عه‌لى یوسف، رزگاربوویەکی ئه‌و رووداوه‌یه به مه‌ودا میدیارى راگه‌یاند "ته‌مه‌نم خوار 18 ساڵ‌بوو، ئه‌و رۆژه‌ى بۆردوومانى ئه‌و بینایه كرا، قیامه‌تم به‌چاوى خۆم بینى، خه‌ڵك له ژن و پیاو و منداڵ به سوتاویی به‌و ناوه‌یه كه‌وتبوون".
عه‌لى خۆى له په‌نجه‌ره‌یه‌كى بچوكه‌وه خۆى رزگاركردبوو، به‌ڵام دایك و دوو خوشكى له‌و رووداوه سوتان و گیانیانله‌ده‌ستدا، ده‌ڵێت "گۆشتى مرۆڤ و خۆڵ تێكه‌ڵبووبوون، ئه‌و رۆژه‌ى كه بۆ هه‌مووكاتێك له‌یادم ده‌مێنێته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌سى لێ سه‌ندم".
وتیشى "له بیناسوتاوه‌كه خه‌ڵكى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى لێ‌بوو، له ترسی بۆرۆدوومانى ئێران خه‌ڵك له‌وێ خۆیان حه‌شاردابوو، ئێرانیش بۆردوومانیكرد و به‌هۆیه‌وه لە ماوەیەکی کەمدا نزیكه‌ى 200 كه‌س له ژن و پیاو و مناڵ سوتان و گیانیله‌ده‌ستدا و نزیكه‌ى 100 كه‌سی تریش برینداربوون، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریشى سوتان".
ع

بیروڕا


