کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ راده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ راده‌گرێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریكا بڕِیاریداوە هاوكارییە داراییەكانی بۆ هێزە ئەمنییەكانی عیراق بە رێژەی زیاتر لە 40% كەمبكاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەگەری راگرتنی هاوكارییە داراییەكانی ئەمه‌ریکا بۆ هێزی پێشمەرگە هەیە.

ماڵپەڕی ئەلمۆنیته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ " لە راپۆرتێكدا بڕگەكانی رەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکای بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا کردووە، کە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بارەی شێوازی پێشکەش کردنی پشتیوانییەکان بۆ عیراق لەخۆ دەگرێت".

بەپێی ماڵپەڕەكە "ئەو گۆڕانکارییانە بریتین لە راگرتنی بودجە بۆ مووچەی هێزی پێشمەرگەو کەمکردنەوەی ئەو هاوکارییانەی کە بۆ وەزارەتی بەرگری عیراق تەرخان دەکرێن، لە بەرانبەردا پشتیوانییەكانی بۆ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەشێوەیەكی بەرچاز زیاد دەکات".

هه‌روه‌ها "پێدانی مووچەی پێشمەرگە رادەگیرێت و بەرپرسیاریه‌تیی دابینکردنی بوودجەكەیان دەگوازرێتەوە بۆ سەر حکومەتی عیراق، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵانێک بوو مووچەكەیان لەلایەن حکوومەتی ئەمه‌ریکاوە دابین دەکرا".

هاوكات، پشتیوانی دارایی ئەمه‌ریکا بۆ وەزارەتی بەرگریی عیراق لە 189.1 ملیۆن دۆلار لە بوودجەی 2025 بۆ تەنها (48.2 ) ملیۆن دۆلار لە بودجەی 2026 کەم دەکرێتەوە.

لەبەرامبەردا "حکومەتی ئەمه‌ریکا بڕیاری داوە بودجەی خۆی بۆ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عیراق لە (9.3) ملیۆن دۆلارەوە بۆ (63.6 ) ملیۆن دۆلار زیاد بکات، کە لە ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات، ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ئەولەویەتەکانی پشتیوانی ئەمه‌ریکا لە ناوخۆی عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan