گێتی

ئەم کەسانە پێنج ساڵ زیندانی دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم کەسانە پێنج ساڵ زیندانی دەکرێن
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەزگای لـووتکـە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد لە هەوڵێکی نوێدا بۆ سنووردارکردنی رۆیشتنی کۆچبەران، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پاکێجێک لە رێوشوێن و بەڵێننامەی بڵاوکردووەتەوە کە سزای زیندانیکردنی تاوەکو پێنج ساڵ بۆ ریکلامکردنی پاسپۆرتی ساختە یان خزمەتگوزاری قاچاخی مرۆڤ لە سۆشیال میدیادا لەخۆدەگرێت.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لـووتکـە بۆ کاروباری پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی بەریتانیا پلانەکانی بۆ بە تاوان ناساندنی ریکلام بۆ دەروازەی بەلەمی بچووکی نایاسایی  بڵاوکردەوە ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای ئاسایشی سنوورەکان و پەنابەری و کۆچبەری کە ئێستا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت،. پێشبینی دەکرێت ئەم رێکارە دەسەڵاتی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر لە بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ بەهێزتر بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی ئەم پڕۆژە یاسایە، بەریتانیا دروستکردن یان بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ئۆنلاین کە پەرەپێدان یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کە ئاسانکاریی بۆ پێشێلکردنی یاسای کۆچبەری بەریتانیا دەکات، بە تاوان دەزانێت، ئەمەش دەتوانێت رێگربێت لە پەرەپێدانی پەڕینەوەی بەلەمی بچووک، بەرهەمهێنانی بەڵگەنامەی گەشتیاری ساختە وەک پاسپۆرت یان ڤیزە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمساڵ زیاتر لە 25 هەزار کەس بەمشێوەیە گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ ئەم قۆناغەی ساڵ هەروەها لە 80%ی ئەو کۆچبەرانەی کە بە بەلەمی بچووک دەگەن، رایانگەیاندووە کە سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە لە کاتی گەشتە نایاساییەکانیان بۆ بەریتانیا، لەنێویاندا پەیوەندیکردن لەگەڵ نێوەندگرێک یان رێکخراوێکی سەر بە تۆڕێکی تاوانکاریی".

باسی لەوەشکرد "لە مانگی کانوونی دووەمی 2021ەوە بەریتانیا  لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا کاریانکردووە بۆ لابردنی نزیکەی 22 هەزار پۆست کە بانگەشە بۆ کۆچبەری نایاسایی دەکەن، لەنێویاندا زیاتر لە هەشت هەزار پۆست لە ماوەی ساڵی 2024دا، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە رێژەی 40% زیادیکردووە،هەروەها حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی 50%ی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان