گێتی
بەریتانیا مافی پەنابەری لە پەنابەرە كۆنەكانیش وەردەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدمیا-
بەپێی رێكەوتنێك كە لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسادا كراوە، حكومەتی بەریتانیا هەموو ئەو كۆچبەرانەی كە لەو وڵاتەوە دێن و دەستگیریان دەكات، جارێكیتر دەیانگەڕێنێتەوە بۆ فەرەنسا.
ئەحمەد محەمەد، كە هاوڵاتییەكی كوردە و ماوەی نزیكەی 20 ساڵە لە بەریتانیا دەژی بە مەودا میدیای راگەیاند"دەزگا میدیاییەكانی بەریتانیا باسیان لەوە كردووە، لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانەی كە دێنە وڵاتەكەیان و دەستگیر دەكرێن بەریتانیا ساڵانە پارەیەكی زۆر دەدات بە حكومەتی فەرەنسا".
وتیشی"ساڵانە لە مانگی چواردا لە بەریتانیا یاساكان دەگۆڕێن و ئەمساڵیش یاسای وەرگرتنی پەنابەران یەكێك بووە لەو یاسایانەی كە گۆڕانكاری تێداكراوە و رێوشوێنەكان بۆ رێگریكردن لە هاتنی پەنابەران بۆ وڵاتەكە زۆر توند كراوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"گۆڕانكاری لە یاسای مامەڵەكردن لەگەڵ پەنابەران تەنها ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە تازە لە فەرەنساوە دێن، بەڵكو هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە كە پێشتر لەوێ بوون و مافی پەنابەرییان لە وڵاتەكە وەرگرتووە، بەجۆرێك كە پێداچوونەوە بە كەیسی هەر پەنابەرێكدا دەكرێت كە بچوكترین گومان لە كەیسەكەیدا هەبێت و لە حاڵەتی بوونی هەر كەموكورتییەك تێیدا ئەوا مافی پەنابەری لێوەردەگرنەوە و رەوانەی وڵاتەكەی خۆی دەكەنەوە".
باسی لەوەش كرد"چەند هاوڕێیەكی كە مافی پەنابەریشیان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە كاتی پێداچوونەوە بە كەیسەكەیدا رۆژی لەدایكبوونەكەی لە بەڵگەنامەكانی عیراقیدا هاوشێوەی ئەو رۆژ و مانگ و ساڵە نەبووە كە داویەتی بە حكومەتی بەریتانیا، بۆیە مافی پەنابەرییان لێوەرگرتووەتەوە".
ئ پ
بیروڕا


