عیراقی

وەزیری وزەی تورکیا: کۆتاییمان بە رێککەوتنی بۆری نەوت لەگەڵ عیراق هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری وزەی تورکیا: کۆتاییمان بە رێککەوتنی بۆری نەوت لەگەڵ عیراق هێنا

مه‌ودا میدیا-

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، کۆتاییان بە رێککەوتنی هێڵی بۆری نەوت لەگەڵ عیراق هێناوە و دەیانەوێت رێکەوتنێکی نوێ بکرێت کە هەناردەی رۆژانەی نەوت بگاتە ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە سکای نیوزی راگەیاند "بە هۆکاری بەکارنەهێنانی تەواوی توانای بۆرییەکە کۆتاییان بە رێککەوتنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان عیراق و تورکیا هێناوە".

وتیشى "ئەگەر رێککەوتنی نوێ لەگەڵ عیراق بکرێت، دەبێت ئەو وڵاتە پابەندبێت بە هەناردەکردنی ملیۆنێک و 400 هەزار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەڕێی هێلی بۆری نەوتی تورکیا بۆ بەندەری جەیهان".

کۆتایی مانگی رابردوو وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند "رەشنووسی رێککەوتنێکی نوێیان بۆ هێڵی بۆری نەوتی خاو لەنێوان عیراق و تورکیا داوەتە لایەنی عیراقی، چونکە بۆرییەکە ئەگەر بە تەواوی کاربکات توانای هەناردەکردنی نەوتی هەیە کە بڕی پارەکەی دەگاتە 40ملیار دۆلاری ساڵانە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە