گێتی
چەکدارانی شەرع کۆمەڵکوژیی نوێیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست بەڵام هێرش و پەلامار و گەمارۆدانی پارێزگای سوەیدای دروزی نشین بەردەوامە و تاوەکو ئێستا گرووپە جیهادی و تووندڕەوەکان هەزار و 653 هاوڵاتیی مەدەنییان کوشتووە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "گرووپەکانی سەربە شەرع 28 کەسی مەدەنی کە 12یان ژنن کوشتووە و بەمشێوەیە ژمارەی کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا گەیشتە هەزار و 653 کەس".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرووپە تووندڕەوەکانی سەربە دەسەڵاتی راگوزەری سوریا هێرشیان کردووەتە سەر 30 شوێنی ئایینی و پەرستگەی دروزییەکان، هەروەها مزگەوتی حەرام لە شارەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ کراوەتە ئامانج".
ب ح

بیروڕا