عیراقی

ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی لە عیراق چۆڵده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی لە عیراق چۆڵده‌كات

مه‌ودا میدیا-

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عیراق چۆڵبكات كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌یه‌ له‌ وڵاته‌كه‌.

میدیا عیراقییه‌كان له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومه‌تى عیراق ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی عەین ئەسەد، فڕۆکەخانەی بەغدا و باڵەخانەی فەرماندەیی هاوبەش بۆ هەولێر دەگوازێته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو هه‌وڵه‌ لە مانگی ئه‌یلولى داهاتوو بە پێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن ئەنجام دەدرێت".

هه‌روه‌ها "راهێنەرانی سەربازیی لە عیراق دەمێننەوە و په‌یوەندیی بە کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە نییە".

ع
Qaiwan
Qaiwan