ئابووری
كێشه‌ى مووچه و نه‌وت چاره‌سه‌رنه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، تا ئێستا كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا كێشه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه و نه‌وت و داهاتى نانه‌وتى چاره‌سه‌رنه‌كراوه و به‌رده‌وامه".
وتیشى "ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی به نه‌وت هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به توركیاشه‌وه رازین، لیژنه‌یه‌كیش سه‌ردانى بۆرى جه‌یهانى كردووه، هه‌موو رێكارى ته‌كنیكى ئاماده‌ن، رۆژانه جگه له‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ى بۆ ناوخۆ ده‌بێت، ئه‌وی تر له رێگه‌ى به‌غداوه هه‌نارده‌ده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه بڕیار بدرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى كه 120 ملیار دیناره ئاماده‌یه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گه‌ره‌نتییه‌ك له به‌غدا وه‌ربگرێت كه ئه‌گه‌ر ناردى، به‌غداش مووچه‌ى مانگى شه‌ش ره‌وانه بكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكرد "هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رن، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته كۆتایی".
ع
بیروڕا

