ئابووری
مریشكى به‌ستوو مه‌ترسیداره‌و و ویسكى تێده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و مریشكه به‌ستوه‌ى كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت مه‌ترسیداره.
حاجى ره‌مه‌زان، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى دهۆك رایگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى به‌رهه‌مێكى زۆرى مریشكى زیندووه و ئه‌و مریشكه له چوارچێوه‌ى چاودێریی پزیشكى ڤێته‌رنه‌ریی به‌رهه‌مدێت".
وتیشى "مریشكى به‌ستوو كه هاورده‌ده‌كرێت هه‌ندێك مادده‌ى تێده‌كرێت كه زۆر خراپه و مه‌ترسیداره، له‌وانه ویسكى، له‌گه‌ڵ ئاو، هه‌رێم هێنده مریشكى هه‌یه پێویستى به هى هاورده نییه".
به‌پێى ئاماره‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون "هه‌رێمى كوردستان ساڵانه نزیكه‌ى 300 هه‌زار ته‌ن مریشك به‌رهه‌مده‌هێنێت و پێویستى ناوخۆ كه‌متر له 100 هه‌زار ته‌نه.
ع
بیروڕا

