ئابووری
شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق کۆدەبێتەوە و بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە و بڕیارە شاندێکی دارایی هەرێم سبەینێ یان رۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدا بکەن بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی مووچە و داهاتی ناوخۆ.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە "هەرێم ئامادەیە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی دواتر پێویستە گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی بڕی رادەستیکردنی داهاتی ناوخۆ بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانی هەرێم سەبارەت بە میکانیزمی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت و مانگەکانی دواتر، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سەردانی بەغدا دەکات".
لای خۆیەوە وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە "کە تاوەکو ئێستا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردووە".
ب ح

بیروڕا